English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاکستان.. ده‌یان كه‌س بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە گیانیان لەدەستدا، ژماره‌كه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌
2022-07-10 [07:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لە پارێزگا جیاجیاکانی پاکستان، گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٦ کەس بەرزبووەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکانی رۆژنامە نیشتمانییەکان، بارانبارینی بەخوڕ لە سەرتاسەری وڵات کاریگەری نەرێنی کردووەتەسەر ژیان.

دوای مردنی شەش کەسی دیکە لە كاراچی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی رووداوی جۆراوجۆری کاریگەری ئەو بارانە بەخوڕەی لە سێ رۆژی رابردوودا ناوچەکەی گرتووەتەوە، گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ١٤ کەس. لەو شەش کەسە سیانیان بەهۆی تەزووی کارەباوە و سیانی دیکەشیان لە ئەنجامی داڕمانی سەقفی ماڵەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

لە زۆر شوێنی شارەکەدا رێگاوبانەکان كه‌وتوونه‌ته‌ ژێرئاو و بەشێکی زۆر لە شوێنی کارکردن و خانووەکانیش کەوتنە ژێر کاریگەری لافاو.

لە بەلوجستان، ٦٧٠ خانوو و ١٢ بەنداو زیانیان بەرکەوتووە.

هەروەها بارانبارینی بەخوڕ لە شاری ئیسلامابادی پایتەخت و رەوالپیندی کاریگەر بوو. لە ناوچەیه‌كی ئیسلاماباد خانووەکان کەوتنە ژێر کاریگەری لافاو، لە رەوالپیندی-ش بەشێک لە رێگاوبانەکان بوون به‌ ژێر ئاوه‌وه‌.

پێشبینی دەکرێت بە درێژایی جەژن بارانبارین لە سەرتاسەری وڵات بەردەوام بێت.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لە سەرتاسەری وڵات لە پێنجی تەمووزەوە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٧٦ کەس زیادیکردووە.

لە ئەنجامی بەردەوامی بارانبارین لە وڵاتەکەدا لە ٥ی تەمووزەوە، ٤٩ کەس لە بەلوجستان، پێنج کەس لە ناوچەی گیلگیت-بالتیستان، چوار کەس لە وەزیرستانی باکوور، لە هەریەکە لە شارەکانی راواڵپینی و گوجرانواڵا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها راگەیەندرا لە کەراچی هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad