ZNA - ههولێر
تورکیا و ئیسرائیل هەنگاوێکی دیکەیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان نا و ڕێککەوتنێکیان لە بواری گەشتی ئاسمانیدا واژوو کرد.
میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە: بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا و دەستپێکردنی گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئیسرائیل بۆ تورکیا، ڕێککەوتننامەیەکی تایبەت بە گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەر دوو لادا واژوو کرا.
باسیان لەوەش کردووە، لەدوای ساڵی ١٩٥١ەوە بۆ یەکەم جارە ئەو ڕێککەوتنە لەنێوان ئیسرائیل و تورکیا واژوو بکرێت، وەک بەشێک لە ڕێککەوتننامەکە گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی تورکیا بۆ ئیسرائیل و گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئیسرائیل بۆ شارە جیاوازەکانی تورکیا، دەستپێدەکات.
بڕیارەکەش دوای کۆبوونەوەی نێوان دەسەڵاتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئیسرائیل و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تورکیا و کۆبوونەوەیەکی چەند مانگێک بەر لە ئێستای نێوان وەزیری گەیاندنی ئیسرائیل و هاوتا تورکییەکەی، دێت.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |