English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەپۆلێکی نوێی کرۆنا ئێرانی گرتەوە
وێنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ێێران
2022-07-10 [02:48 AM]

ZNA- هەولێر


شەپۆلێکی دیکەی کۆڕۆنا شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە و لە پاش زیاتر لە دوو مانگ ژمارەی گیانلەدەستدان بە هۆی کۆڕۆناوە لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێردا بۆ زیاتر لە 10 کەس بەرز بووەتەوە. وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی‌ کردەوە، جارێکی دیکە لە چوار شاری ئەم وڵاتە دۆخی سووری مەترسیدار ڕاگەیاندراوە و 14 شاریش چوونەتە نێو دۆخی پرتەقاڵی و ژمارەی تووش بووان بەردەوام لە بەرزبوونەوەیە. عەباس شێروانی، گوتەبێژی نێوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەم نێوەندەدا بڕیار دراوە لەو شارانەی ژمارەی تووشبووان زۆر بووە، جارێکی دیکە ڕێوشوێنی خۆپارێزی ڕەچاو بکرێن و هەموو هاووڵاتیان ناچار بکرێن لە شوێنە داپۆشراوەکان بە دەمامک لووت و دەمیان دابپۆشن.



ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad