English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆ بایدن سەردانی رۆژهەلاتی ناوەراست دەكات لەئیسرائیلەوە دەستپێدەكات
2022-07-11 [08:33 AM]

​ZNA – هەولێر


بڕیارە رۆژی چوارشەممە 13ـ7-2022، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات و ئیسرائیلیش دەڵێت، "پرسی بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی ئێران لە سەرووی ئەجێندای سەردانەکەی بایدن دەبێت."

یایر لاپیت، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیل پێش سەردانەکەی بایدن بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ناوچەی کەنداو، داوای سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر ئێراندا کرد و رایگەیاند، بە توندی رووبەڕووی خواستەکانی ئێران بۆ پەرەدان بە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی دەبنەوە.  

لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی ئیسرائیل بکات، دواتریش بڕیارە بچێتە سعودیە و لەگەڵ سەرکرەکانی وڵاتانی کەنداو کۆببێتەوە، لاپیت لە دووەم کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەیدا رایگەیاند، "پرسی ئێران لەپێش هەر شتێکی دیکەوە دەبێت."

 





ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad