ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ دووشهممه حاجیانی ماڵی خودا سێیەمین ئەرکی رەجمکردن لە مینا کە بە "جەمرە سوغرا" ناسراوە بەجێدەگەیەنن ،
دواتر دەگەڕێنەوە شاری مەککە و تەوافی ماڵئاوایی ئەنجام دەدەن، پاشان پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیان ماڵی خوا بۆ وڵاتەکانیان دەستپێدەکات.
لە حەجی ئەمساڵدا یەک ملیۆن کەس بەشداریان کرد، کە لەو ژمارەیەدا 850 هەزار کەسیان خەڵکی دەرەوەی سعودیە بوون و لەو ژمارەیەشدا 2 هەزار و 120 حاجی خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |