English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا: بیرمان لەدواخستنی ئۆپەراسیۆن لەسوریا نەكردۆتەوە
2022-07-11 [08:44 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بیر لە پاشگەزبوونەوە و دواخستنی ئەو ئۆپەراسیۆنە ناکاتەوە کە پلانی بۆ داناوە لە باکوری سوریا ئەنجامی بدات.

خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە کاتی بەڕێوەچوونی لوتکەی ناتۆ لە شاری مەدرید ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا بەردەوام دەبێت لە پارێزگاریکردن لە سەروەریەکانی و دابینکردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لەژێر فەرمانڕەوای سەرۆکی وڵاتدا.

وەزیری بەرگری تورکیا، باسی لەوەشکرد، ئەوان بیر لە دواخستنی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیە ناکەنەوە کە وڵاتەکەی دەیەوێت لە باکوری سوریا ئەنجامی بدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ماوەکانی ڕابردوو، ئیبراهیم گاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئاماژەی بەوەکردبوو وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هیرشکردنە سەر باکوری سوریا لە هەر ساتێکدابێت.

 





ئەم هەواڵە 811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad