ZNA- هەولێر
مەهدی تەقی ئامرلی، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی فەتح و لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند سەرۆک کۆمار کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دیاری دەکات و پێویستە پارتی و یەکێتی کاندیدی سەرۆک کۆمار یەکلا بکەنەوە.
ئامرلی دەڵێت تا کاندیدی سەرۆککۆماری یەکلا نەکرێتەوە، کاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری ناکرێت.
ئەم سەرکردەیەی چێوارچێوەی هەماهەنگی نەیشاردەوە کە بە یەکلانەبوونەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار لەلایەن پارتی و یەکێتی، ئەستەمە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بتوانێت کۆببێتەوە.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |