English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا کەمی ڤیتامین D کێشی جەستە زیاد دەکات
2022-07-09 [10:02 AM]

ZNA: هەولێر


ڤیتامین D ڤیتامینێکی گرنگە کە لە چەوریدا دەتوێتەوە کە توخمە گرنگەکانمان دەپارێزێت و لە زۆر نەخۆشی بەدوورمان دەگرێت، کەمی کەسانی بەساڵاچوودا زۆر باو و دەبێتە هۆی تووشبوون بە زۆرێک لە نەخۆشییوەکان. بەپێی ماڵپەڕی thehealthsite، مرۆڤ دەتوانێت بەشی پێویست ڤیتامین D بەدەستبهێنێت لە خواردنی خۆراکی تەندروست و بڕێکی باش لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر. ڤیتامین دی چۆن کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە دەبێت کە کێشیان زۆرە؟ بەپێی چەند توێژینەوەیەک زیاتر لە ٥٠٪ی ئەو کەسانەی لە جیهاندا کەمی ڤیتامین Dیان هەیە، بەچاوپۆشی بەساڵاچووان، ئەو کۆرپە و منداڵانەی کەم تیشکی خۆریان بەردەکەوێت تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن، هەروەها کۆمەڵێک کەسی دیکەش هەن کە مەترسی تووشبوونیان بە ڤیتامین دی لەسەر و ئەوانن کە کێشیان زیادە. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بەرزبوونەوەی ڕێژەیBMI و ڕێژەی چەوری جەستە پەیوەندی بە دابەزینی ئاستی ڤیتامین D لە خوێندا هەیە، هەروەها هەندێک ئەنزیم کە پێویستن بۆ چالاککردنی ڤیتامین D لە ئاستی جیاواز لە کەسانی قەڵەو و تەندروستدا دەبینرێن. ئایا ڤیتامین D یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش؟ ئەوەی جێگای سەرنجە، بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە وەرگرتنی ڤیتامین دی بەڕێژەیەکی پێویست یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، هەروەها ڕادەی دابەزاندنی کێش کاریگەری لەسەر رێژەکەی دەبێت، جگە لەوەش هەندێک بەڵگەش دەریانخستووە کە زیادبوونی ڤیتامین دی لە خوێندا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەوریەکان، جەستە وایە بە دابەزاندنی کێشی تەندروست ڕێکدەخرێت. توێژینەوە جۆراوجۆرەکان دەریانخستووە کە ڤیتامین D دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو دروستبوونی ڤیتامین D لە خانە چەورییەکانی جەستەدا کەم بکاتەوە و هەروەها کەڵەکەبوونیان کەم بکاتەوە، هەروەها ئاستی سیرۆتۆنین بەرز دەکاتەوە، کە گواستەرەوەیەکی دەمارییە باری دەروونی ڕێکدەخات و دەتوانێت ئارەزووی خواردن کۆنتڕۆڵ بکات. ر.ئ





ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad