English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین رێگە بۆ هەڵگرتنی گۆشت
رێکلام
2022-07-09 [12:17 PM]

ZNA: هەولێر


لە جەژنی قورباندا زۆرینەی خەڵك بڕێکی زۆر گۆشت دەکڕن یاخود بۆیان دێت، لەم کاتەشدا دەبێت بەشێوەیەکی دروست هەڵیبگرن بۆئەوەی تێكنەچێت. بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین هەنگاوەکان کردووە بۆ هەڵگرتنی گۆشت لە بەفرگردا بۆئەوەی تێكنەچێت و سوودەکانی لەدەست نەدات، بەم جۆرە: ١. گۆشتەکە لەت لەت بکە و پاکی بکەرەوە بەبێ ئەوەی ئاوی بەربکەوێت ئینجا بەشی ژەمی رۆژانە بکەرە کیسەوە و هەواکەی لێدەربهێنە و بە پانی دایبنێ بەبێ ئەوەی گۆشتەکان تۆپەڵ ببن ئینجا بیکەرە بەفرگرەوە. ٢. بەروار لەسەر هەر کیسێك بنوسە لەگەڵ کێشەکەی بۆئەوەی بەپێی کۆنی و تازەیی بەکاریبهێنیت و هیچی تێكنەچێت. ٣. کیسە گۆشتەکان مەخەرە سەر یەك چونکە بەیەکەوە دەنوسێن و دواتر بۆ لێکردنەوەیان تووشی گرفت دەبیت. ٤. گۆشتی کوڵاو و کاڵ بەیەکەوە دامەنێ. ٥ گۆشت مەهێنەرە دەرەوە لە بەفرگر و دوای توانەوەی بیخەیتەوە ناوەوە، بەڵکو هەرجارێك بەشی ئەوە دەربهێنە کە لێی دەنێیت بەبێ ئەوەی رێگە بدەیت ئەوانی دیکە بتوێنەوە.





ئەم هەواڵە 1981جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad