|
ZNA: هەولێر بیبه‌ری تون یه‌كێكه له جۆری سه‌وزه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی تونی تامه‌كه‌ی زۆر كه‌س حه‌ز به خواردنی ناكات، پسپۆڕانی بواری خۆراكیش چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بیبه‌ری تون ئه‌نجامداوه و چه‌ند سودێكیان بۆ جەستە ئاشكرا كردوه. بەپێی ماڵپەڕی medicalxpress، له‌رێگای توێژینهوەكانهوە كه له چه‌ند وڵاتێكی جیاواز ئه‌نجامدراوه پسپۆڕان بۆیان ده‌ركه‌وتووه بیبه‌ری تون سوودی زۆری هەیە، لەوانە: ١. به‌رای پسپۆڕه‌كان بیبه‌ری تون وزه و توانایه‌كی زۆر به جەستە ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بونی مادده‌ی كاپسیاسین له پێكهاته‌كه‌یدا كه چه‌وری جەستە ده‌توێنێته‌وه و ده‌یگۆڕێت بۆ وزه هه‌ر له‌به‌ر ئهوهشهش خواردنی پێش راهێنانه وه‌رزشیه‌كان زۆر گرنگه و وزه و توانایه‌كی زۆر به‌و كه‌سه ده‌به‌خشێت. ٢. ئه‌و وزه و توانایه‌ی بیبه‌ری تون به جەستەی ده‌به‌خشێت واده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یخوات به‌رگه‌ی كاری قورس و زۆر بگرێت، چونكه یارمه‌تی خانه‌كانی خوێن ده‌دات تا بڕێكی زیاتر ئۆكسجین هه‌ڵبمژن و رەوانەی ئه‌ندامه ناوه‌كییه‌كانی له‌شی بكه‌ن. ٣. پسپۆڕه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی بیبه‌ری تون ده‌خۆن له‌كاتی خه‌ویشدا كاریگه‌ری له‌سه‌ریان ده‌بێت و چه‌وری جەستەیسن له‌و كاته‌دا ده‌توێنێته‌وه، به‌وه‌ش كێشی جەستە داده‌به‌زێت. یه‌كێكی دیكه له كاریگه‌ریه‌كانی بیبه‌ری تون، بریتیه له نه‌هێشتنی حه‌زی خواردن به‌هۆی بونی هه‌ردو مادده‌ی ئه‌درینالین و دۆبامین، كه حه‌زی خواردن رێكده‌خات، هه‌روه‌ها بیبه‌ری تون كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات و ده‌ردانی ئه‌و ئهنزیمانهش زیاد ده‌كات كه بۆ كرداری هه‌رس گرنگن ئه‌مه جگه له‌وه ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی غوده‌ی ده‌ره‌قی كه‌مده‌كاته‌وه. ٤. ئه‌م سه‌وزه‌یه ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وریش له‌سه‌ر جگه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه، جەستەش له ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی پیریش دواده‌خات. ٥. پسپۆڕه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن گرنگی به خواردنی بیبه‌ری تون بده‌ن بە جۆرێک رۆژانه له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراكییه‌كانیاندا هه‌بێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌و بڕه‌ی ده‌خورێت دیاری كراوبێت، چونكه زۆر خواردن بیبه‌ری تون زۆرجار زیانی ده‌بێت به تایبه‌ت بۆ گه‌ده و ده‌بێته هۆی برینداركردن و زیادبونی ئه‌گه‌ری توشبون به قورحه. ٦. ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه جیاوازه‌كان به تایبه‌ت ڤیتامینه‌كانی A و C، هه‌روه‌ها چه‌ندین مادده‌ی دژه ئۆكسید له پێكهاتهكهیدایهكه به‌رگری جەستە دژی نه‌خۆشیه جیاوازه‌كان به‌هێز ده‌كات. ر.ئ
ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە |