English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی کەم خەوی لەسەر لەشی مرۆڤ
2022-07-09 [05:48 AM]

هەولێر : ZNA


لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا کە لەسەر 2000 کەس ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە بە تەواوی دڵخۆشن ئەو کەسانەن کە لە رۆژێکدا حەوت کاتژمێر و شەش خولەک دەخەون. ئاشکرایە کە پەیوەندیەکی بەهێز و ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان خەوتن و تەندروستیەکی باش، ئەو کەسانەش کە لە ژیاندا بە تەواوی هەست بە دڵخۆشی و ئاسوودەی ناکەن، بەپێی توێژینەوەکان بەگشتی ئەو کەسانەن کە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر و 54 خولەک دەخەون. لەو راپۆرتە پزیشکیەدا کە لە پێگەی dailymail بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی کە لە شەش کاتژمێر و 48 خولەک کەمتر دەخەون، هەست بە دڵخۆشی ناکەن و زیاتر هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکەن. کەسێکی تازە پێگەیشتوو دەبێت لە رۆژێکدا لە حەوت کاتژمێر کەمتر نەخەوێت، بەڵام ئەگەر شەش خولەک زیاتریش بێت هەنگاوێکی باشە. ئەو کەسانەی کە باشتر دەخەون زیاتر ئەو کەسانەن کە پێش نووستن خۆیان دەشۆن، ئەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەم بخەویت، بریتین لە کارکردن یان یاری کردن بە یاریە ئەلکترۆنیەکان پێش نووستن. کەم خەوی لە شەودا تەنها نابێتە هۆی ماندووبوونی جەستەی، بەڵکو دەبێتە هۆی خەمۆکی، هاوکات دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی قەڵەوی، جەڵتەی دڵ، شەکرە. هەرچەندە زۆربەی لێکۆڵینەوەکان گرنگی زیاتر بەوە دەدەن کە لە رۆژێکدا چەند دەخەویت، بەڵام زانایان لە برینگهام دۆزیویانەتەوە کە کارە ڕۆتینیەکانیش گرنگە، واتە ئەو کەسانەی کە هەموو شەوێک لە هەمان کاتدا دەخەون کەسانی زۆر سەرکەوتوو و تەندروسترن.





ئەم هەواڵە 631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad