English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژرا
2022-07-12 [02:48 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا سه‌ركرده‌ی داعش له‌ سووریا كوژرا.

كۆڵۆنێڵ دیڤ ئیتبرن، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ماهیر عه‌قال، ناسراو به‌ (ئه‌بو به‌را) سه‌ركرده‌ی داعش له‌ سووریا له‌ رێگه‌ی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان (درۆن) كوژرا.

ئه‌و گوته‌بێژه‌ راشیگه‌یاند، ناوبراو له‌ نزیك ناوچه‌ی جه‌نده‌ریس له‌ سووریا له‌كاتی لێخوڕینی ماتۆڕسكیل له‌ رێگه‌ی درۆنه‌وه‌ هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و كوژرا.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گه‌وره‌ یاریده‌ده‌ری ماهیر عه‌قال كه‌ یاوه‌ری بوو به‌ سه‌ختی له‌ بریندار بوو.





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad