English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎کام منداڵ پێویستی بە ڤیتامین دی (D)هەیە
2022-07-10 [03:52 AM]

هەولێر : ZNA


‎بۆ ئەو منداڵانەی کە تەنها شیری دایک دەخۆنەوە پێویستە قەترەی ڤیتامین دی لە سەرەتای تەمەنەوە وەربگـــــرن. ‎بۆ ئەو منداڵانەی کە تەنها شیری قوتوو دەخۆنەوە لە هەندێ حاڵەتدا پێویســـتە قەترەی ڤیتامین دی وەربگـــــــرن. جۆری شیرەکەو بڕی شیرەکە دیاری دەکات ئایە پێویستی بەو قەترەیە هەیە یان نا ، گەر منداڵ لە شەو و رۆژێکدا ٣٤ رەقەم ( ١ لیتر ) شیری قوتوو بخۆنەوە ئەوا پێویستی بە قەترەی ڤیتامین دی نابێـــت لەو بڕە کەمتر بێت ئەوا پێویست دەکات. ‎ بۆ ئەو منداڵانەی کە شیری دایک و قوتووش دەخۆنەوە هەر پێویستە ئەو قەترەیە وەربگـــرن. ‎تکایە تکایە هەڵە تێمەگە مەبەستم لەوە نییە کە شیری قوتوو لە شیری دایک باشتر بێت ، ئەمە رێنمای رێخراوی WHO یــــە . ‎بڕی پێویستی رۆژانەی ڤیتامین دی ٤٠٠ وەحدەیە بۆ منداڵی کەمتر لە ساڵ ، دووای ساڵ بڕی پێویستی رۆژانە دەبێت بە ٦٠٠ وەحدە ، جۆری قەترەکە و بڕی دڵۆپەکانی دەبێت پزیشکی پسپۆری منداڵان یان پزیشکی دەرمانساز دیاری بکات لە خۆتەوە قەترە مەکـــرە چونکە جۆری قەرەکانی ڤیتامین دی زۆرن لە دەرمانخانەکـــان. دکـــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان





ئەم هەواڵە 631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad