English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودێکی گرنگی برۆکلی
رێکلام
2022-07-11 [12:05 PM]

ZNA : هەولێر


برۆکلی بە یەکێك لە خۆراکە گرنگەکان دادەندرێت بۆ تەندروستی مرۆڤ، سەرەڕای سوودەکانی برۆکلی بە یەکێك لەو خۆراکانە دادەندرێت کە یارمەتیدەرە لە پاكکردنەوەی سییەکان. بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی نوێ کە ماڵپەڕی "sayidaty" ئاماژەی پێکردووە، برۆکلی ماددەیەکی تێدایە کە یارمەتیدەرە لە پاککردنەوەی سییەکانی کەسانی جگەرەکێش، ماددەکە ناوی "Sulforaphane"ە و دەردانی جۆرێك ئەنزیم زیاتر دەکات کە پێویستە بۆ سییەکان بۆ لەناوبردنی بەکتریا و میکرۆبی ناو سییەکان کە زیان بە کۆئەندامی هەناسە دەگەیەنن و کاریگەرییان دەبێت لەسەر کاری کۆئەندامی هەناسە. جگەرەکێشان بۆ ماوەیەکی زۆر یان کێشانی جگەرەی زۆر ڕۆژانە وادەکات دەردانی هەندێك ئەنزیم کەمببێتەوە، چونکە ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لەگەڵ دووکەڵی جگەرەدا دەچنە ناو سییەکان، کاری کۆئەندای هەناسە کەمدەکەنەوە، و سییەکان پیس دەکەن. بۆیە ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی ڕێك بە بەردەوامی بڕۆکلی دەخۆن، ڕێژەیەکی زۆر لە "Sulforaphane" وەردەگرن کە وادەکان دەردانی ئەو ئەنزیمانە زیاتربێت کە سییەکان پاکدەکەنەوە، و کاری کۆئەندامی هەناسە باشتر دەکەن.





ئەم هەواڵە 1969جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad