English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر بە ملیۆن لایەنگرانی دێنتە سەر شەقامان
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر
2022-07-12 [04:57 AM]

ZNA- هەولێر


موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له‌ لایه‌نگرانی ده‌كات، رۆژی "هه‌ینی ملیۆنی" پابه‌ندی رێنماییه‌كانی بن، بڕیاریشی داوه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو شوێنی بەڕێوەچوونی كۆبوونه‌وه‌ ملیۆنییه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: پێویست ناکات نوێژخوێنان له‌ شوێنی وتارخوێندنه‌وه‌ نزیك ببنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكیش روویدا؛ ده‌بێت لایەنگرانی هه‌ر پارێزگایه‌ك پابەندی مانەوە لە شوێنی دانیشتنی خۆیان بن و گوێبیستی هه‌ردوو وتاری یه‌كه‌م و دووه‌ی هه‌ینی بن.

موقته‌دا سه‌در بۆ لایه‌نگره‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، نابێت له‌سه‌ر رێڕه‌وه لاوه‌كییه‌كان دابنیشن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی هاتووچۆی تیمه‌كانی فریاگوزاری و كاروانی لایه‌نگران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌، بۆیه‌ پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی و ته‌ندروستی بن.

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له‌ لایه‌نگره‌كانی ده‌كات، به‌پێی پێویست به‌رماڵ، به‌رده‌ مۆره‌ (ئه‌و به‌رده‌ی نوێژخوێنانی شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌كاتی نوێژكردن نێوچه‌وانیان له‌سه‌ر داده‌نێن)، سه‌رپۆش یان خاولی، كفن و ئاڵای عێراق له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.

داوای ئه‌وه‌ش له‌ لایه‌نگرانی ده‌كات، له‌گه‌ڵ كه‌سانی نه‌ناسراو كۆنه‌بنه‌وه‌ و بۆ شوێنی نه‌گونجاو نه‌چن و له‌ كاتی هاتووچوویاند،  له‌گه‌ڵ بازگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ماهه‌نگیش بكه‌ن.

موقته‌دا سه‌در هەروەها دەڵێت‌، له‌ كاتی هه‌ر رووداوێك، ژماره‌ی فریاكه‌وتن به‌رده‌سته‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌خۆشێك یان بریندارێك هه‌بوو، لیژنه‌ی پزیشكی لێتانه‌وه‌ نزیك ده‌بێت و پێویست به‌ ترس ناكات.

روونیشكرده‌وه‌، له‌كاتی نوێژكردن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ وێنه‌گرتن هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویست ناكات خه‌رێكی وێنه‌گرتن بن و وا له‌ راگه‌یه‌نده ‌كان بڵاوبكرێته‌وه‌، كه‌ نوێژی هه‌ینی ملیۆنی نییه‌.

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڕیاری داوه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نوێژی هه‌ینی بڵاوبكاته‌وه‌، دوای ئه‌وەی له‌ رووی ئه‌منییه‌وه‌ دڵنیا ده‌بێته‌وه‌. ئاشكراشی كرد، به‌ بڕواوه كاتی ده‌رچوونتان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بێت، له‌سه‌ر هه‌ر كاروانێكی نوێژخوێنانیش پێویسته‌ بنووسرێت: "نووسینگه‌ی شه‌هید محه‌مه‌د سه‌در" له‌گه‌ڵ ناوی پارێزگاكه‌ و ژماره‌ی كاروانه‌كه‌.

موقته‌دا سه‌در به‌ لایه‌نگره‌كانی ده‌ڵێت، پێشه‌كی خوا لێتانی قبووڵ بكات، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئه‌وان له‌سه‌ر لاوازی ئێوه‌ گره‌ویان كردووه‌، ئێمه‌ش له‌سه‌ر رێكخستن و پابه‌ندبوونتان گره‌و ده‌كه‌ین‌.

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعان لە عێراق دوای کشانەوەی موقتەدا سەدر لە پێڤاژۆی پێکهێنای حکومەت هەتا ئێستا لە سەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک‌وەزیران رێکنەکەوتوون و بە چەند بەرەدا دابەشبوون و بە جیا دەیاننەوێت تۆپەکە باوێنە گۆڕەپانی کوردان و داوا دەکەن کوردستانیان خێرا لەسەر بەربژێری پۆستی سەرۆک‌کۆماری رێک‌بکەون.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad