English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نازم زەهاوی دەستی دەستی به هەڵمەتی هەڵبژاردن کرد
نازم زەهاوی، کاندیدی پۆستی سەرۆک‌وەزیرانی بەریتانیا
2022-07-12 [10:58 AM]

ZNA- هەولێر


نازم زەهاوی، وەزیرە کوردەکەی بەریتانیا، هەڵمەتی هەڵبژاردنی بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستپێکرد.

دوای ئەوەی ریشی شوناک، وەزیری دارایی بەریتانیا، بە نیشانەی ناڕەزایی بەراىبەر بە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی وازی لە پۆستەکەی هێنا، نازم زەهاوی ئەو پۆستەی بە دەستەوە گرت.

زەهاوی لە کورتە ڤیدۆییەکدا رۆژی سێشەممە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، باسی لە وێستگەکانی کارکردنی  لەم  و سەرکەوتنەکانی دەکات.

زەهاوی کاتێک وەک وەزیری پێدانی ڤاکسێن دەستنیشان کرا، توانی لە ماوەیەکی کەمدا پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە ببات.

زەهاوی ئەو کاتەی 11 ساڵان بووە، لەگەڵ خێزانەکەی بۆ بەریتانیا کۆچیان کردووە و وەک خۆی دەڵێت، ئەو کات توانای قسەکردنی بە زمانی ئینگلیزی نەبووە.

زەهاوی پێش لەوەی وەک وەزیری دارایی دەستبەکاربێت، وەزیری پەروەردە بووە. ئەو ساڵی 2010 و بوو بە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانی متمانەی دەنگدەرانی بەدەست هێنا.

زەهاوی چەندین جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دیدار و کۆبوونەوەی هەبووە. دوای دەستبەرکاربوونی لە پۆستە نوێیەکەیدا وەک وەزیری دارایی، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پیرۆزبایی لە زەهاوی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

جگە لە زەهاوی دەکاندیدی دیکە لە هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیران دان.

 بڕیارە لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا کەسێک لەنێو پارتی پارێزگارانی بەریتانیاوە وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشان بکرێت.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad