English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا ھاوكارییەكانی بۆ عێراق لە دیاردەی وشكەساڵیدا بەرفراوانتر دەكات
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵێۆزی ئەمریکا لە عێراق
2022-07-12 [11:11 AM]

ZNA- هەولێر


ئەلینە رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق، رایگەیاند، لەم مانگەدا 25 ئەندازیاری عێراقی کە پسپۆڕن لە بواری ئاو و کشتوکاڵدا رەوانەی ئەمریكا دەكرێن و لەلایەن ئەندازیارانی ئەمریكییەوە راوێژ و راھێنانیان پێ دەكرێت .

ئەم پسپۆرە عێراقیانه لە نزیکەوە فێری کارایی ئاودێری و پاراستن و کۆنترۆڵکردنی ئاو دەکرێن.

رۆمانۆوسکی هەر وەها گوتی: ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان کردووە کە بووەتە هۆی پێشخستنی خزمەتگوزاری و بەڕێوەبردنی ئاو لە سەرتاسەری عێراقدا، بەمەش زیاتر لە 10 ملیۆن كەس لە عێراق توانیویانە لەو پرۆژانەی تایبەت بە گواستنەوەی ئاوی پاك سوودمەند بن.





ئەم هەواڵە 622جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad