English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئەمریکا بەسەردانێکی فەرمی ده‌گاته‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
2022-07-13 [07:03 AM]

ZNA-هەولێر


 


جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و ده‌چێته‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی ئیسرائیل، کەرتی رۆژئاوا و سعودیە، سه‌ردانه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ جیهان به‌ دۆخێکی دژواردا تێده‌په‌ڕێت، پێویستە درێژە بە پەیوەندی چڕ لەگەڵ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدرێت و له‌وه‌ته‌ی بایدن بوه‌ته‌ سه‌رۆك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سەقامگیرترە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یەکەم وێستگەی سەردانەکەی بایدن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیسرائیل دەبێت، لەوێ کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام دەدات و بەشداری دەکات لە لوتکەی ئاسایشی خۆراک کە لە نێوان ئیسرائیل، ئیمارات، هیندستان و ئەمریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad