ZNA – هەولێر
جێگری وەزیری دارایی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە یەکی مانگی داهاتوودا، ئەڵمانیا هاوردەکردنی خەڵووزی رووسیا بەتەواوی دەوەستێنێت و لە 31 ی ئەیلوولیش نەوت دەوەستێنێت.
وەزیری دارایی ئەڵمانیا، یۆرگ کوکیز، لە کۆربەندی وزەی سیدنی کە لە لایەن ئوسترالیا و ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند، "لە چەند هەفتەی داهاتوودا کڕینی خەڵووزی رووسیا رادەگرین، کە جاران ئەڵمانیا 40٪ـی خەڵووز و 40٪ـی نەوتەکەی لە رووسیاوە هاوردە دەکرد.
وەزیری دارایی ئەڵمانیا گوتیشی: "هەرکەسێک مێژووی بۆری دروژبا بزانێت کە پێشتر ئامرازێکی ئیمپراتۆریەتی سۆڤیەت بوو لە دژی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بەکاردەهێندرا، رزگاربوون لەو وابەستەییە شتێکی بێ بایەخ نییە، بەڵکو شتێکە کە چەند مانگێکی دیکە بەدەستی دەهێنین."
ئەڵمانیا زۆر بە خێرایی پەرە بە هاوردەکردنی گازی شلی سرووشتی دەدات بۆ ئەوەی بۆشایی دابینکردنی وزە یاخود گاز پڕبکاتەوە، بەڵام هێشتا فریای ئەو خواستە گەورەیە ناکەوێت کە وڵاتەکەی پێویستی پێیەتی.
یۆرگ کوکیز گوتی، هەرچەند ئەمریکا و قەتەر بەیەکەوە 30 ملیار مەتر سێجا گازی سرووشتی بۆ ئەوروپا دابین دەکەن، بەڵام هێشتا بۆشایی گەورە بەجێدەمینێت.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |