English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیاى تێلێداین گرێبەستێکی پێنتاگۆن بەدەستهێنێت بۆ دەستەبەرکردنى سەدان رۆبۆتی پووچەڵکردنەوەى مین
2022-07-13 [01:10 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی ماڵپەڕى Defense News، کۆمپانیای Teledyne FLIR کە پەیوەستە بە بوارى دابینکردنى ئامێر و پێداویستیی سەربازیی بۆ سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەستاوە بە بەرفراوانکردنى گرێبەستی لەگەڵ پێنتاگۆن بۆ تەرخانکردنى نزیکەى 500 رۆبۆت بەبڕی 62.1 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. ئامانجیش، بۆ یارمەتیدانی سەربازە ئەمریکییەکانە لە هەڵگرتنەوە و پووچەڵکردنەوەى مینە زەمینییەکان و ئەو چەکانەى نەتەقیونەتەوە.

ئەو رۆبۆتانە ناسراون بە Centaurs، کە لە لایەن سوپاوە بەکار دەهێندرێن تاوەکو سەربازەکان کەمتر بخەنە مەترسییەوە، لە کاتێکدا کە هەڵدەستن بە هەڵسەنگاندن و پووچەڵکردنەوەى تەقەمەنییەکان. بۆ ئەنجامدانى ئەو ئەرکانەش، رۆبۆتەکە دەستەبەرکراوە بە یەک دەستی میکانیکی، هەستەوەر، کامێرا کە هەڵدەستێت بە دەستنیشانکردن و گواستنەوەى زانیارى و دروستکردنى مەودا لەنێوان کەرەستە مەترسیدارەکە و کەسەکە. لەگەڵ ئەوەشدا، دەتواندرێت چەندین هەستەوەر و ئامێری لێ ببەسترێت بۆ ئەنجامدانى چەندین ئەرکی تر.

هەروەها، لە کاتى پیسبوونی هەر شوێنێکدا سوپا دەتوانێت یەکەمجار ئەو رۆبۆتانە لە دوورى یەک کیلۆمەترەوە رەوانە بکات بە مەبەستی ئاگاداربوون و زانینی رەوشەکە، پێش ئەوەى لە شوێنەکە نزیک ببنەوە.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad