English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ یەکەم وێستگەی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکی ئەمەریکا گه‌یشته‌ ئیسرائیل
2022-07-13 [02:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر



سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا جۆو بایدن، لەم سەردانە چوار ڕۆژیەیدا بێجگە لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی تەلئەڤیڤدا، سەردانی کەناری ڕۆژئاواش دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی دەسەڵاتی فەلەستینییەکاندا و دواتریش سەدانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە دەکات.

بێجگه‌ لە دۆسێکانی تایبەت بە پەیوەندییە دوو لایەنەکان لە نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودیەدا، وەک گەورە کاربەدەستانی واشنتۆن دەڵێن ئامانجێکی تری ئەم سەردانە فشارکردنە بۆ دروستکردنی هاوبەشییەکی قوڵتری ئاسایشی ئاشکرا لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی ئێران بۆسەر سەقامگیریی ناوچەکە.

ئەم دۆسێیەی بەرەنگاربوونەوەی جموجۆڵەکانی ئێران لە ناوچەکەدا گرنگیی ستراتیژی خۆیی هەیە بەتایبەتی بۆ ئیسرائیل، هەر بۆیە بەر لەم سەردانەی سەرۆک بایدن، تەلئەڤیڤ بە شێوەیەکی بەرچاو دەستی کرد بە هەوڵ و مانۆڕی هاوبەش لەگەڵ وڵاتە عەرەبە دۆستەکانیدا بۆ کۆنترۆڵکردنی خواستە لەشکرییەکانی ئێران.

یەکێک لەوانە ئەو کۆبوونەوەیە بوو کە گەورە کاربەدەستانی لەشکری ئیسرائیل و عەرەبیش لە بنکەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردیان بۆ داڕشتن و پەرەپێدانی ڕێککەوتنێکی نوێی هێزی ئاسمانی بە مەبەستی پاراستنی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیش لە هەڕەشە و مەترسییەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی ئێران.

بێ لەوەش ئەفسەرێکی باڵای ئیسرائیل لە بەحرەینە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاوانخوازییەکانی ئێران. لە شانشینی مەغریبیش سەربازەکانی ئیسرائیل ڕۆڵی خۆیان هەبووە لە گەورەترین مانۆڕی لەشکریانەی ئەمەریکا لە ئافریکا و هەروەهاش هێزی دەریایی ئیسرائیل مانۆڕی خۆی لە دەریای سووردا کرد بە بەشداریی هێزی دەریایی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی.

دۆسێیەکی تری ئەم سەردانەش جێگیرکردنی ئاگربەستەکەی وڵاتی یەمەنە.

 

voa





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad