English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆکراینا: زیاتر له‌ ٣٧ هەزار سەربازی رووسیا کوژراون
2022-07-13 [03:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا رایگەیاند، سوپای رووسیا ٣٧ هەزار و ٥٧٠ سەرباز، ٢١٧ فڕۆکە، ١٨٨ هێلیکۆپتەر و هەزار و ٦٤٩ تانکی لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە راگەیه‌ندراوێکیدا زانیاری سەبارەت بە زیانەکانی سوپای رووسیا لە ئۆكراینا لە ٢٤ شوبات-١٣ی تەمووز بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠٠ سەربازی دیکەی رووسیا کوژراون.

لە راگەیه‌ندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سوپای رووسیا تێکڕا ٣٧ هەزار و ٥٧٠ سەربازی کوژراون و ٢١٧ فڕۆکە، ١٨٨ هێلیکۆپتەر و هەزار و ٦٤٩ تانک، سێ هەزار و ٨٣٢ زرێپۆش، ٨٣٩ تۆپهاوێژ، ٢٤٧ مووشەکهاوێژ و ١٠٩ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لەدەستداوە.

هەروەها باس لەوە کراوە کە هێزەکانی رووسیا دوو هەزار و ٧٠٤ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، ١٥ کەشتی و بەلەمی نیمچەخێرا و ٦٧٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لەدەستداوە و ١٥٥ مووشەکیش لەلایەن یەکەی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرایناوە تێکشکێندراون.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ٢٥ی ئاداری رابردوو رایگەیاند، هەزار و ٣٥١ سەربازیان لە ئۆکراینا کوژراون.

 

AA





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad