ZNA - هه‌ولێر
سه‌رۆكى ئه‌مریكا، جۆ بایدن له‌باره‌ى كوژرانى سهردهستهیهكى باڵاى داعش به ناوى ماهر ئەلعەقال له ئاكامى ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ى كه کردوویانەتە سه‌ر ناوچه‌یه‌كى نزیک له شاره‌دێى جەندریس سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌ب باكووری سووریا رایگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە ده‌رخه‌رى پێداگرى ئه‌مریكایه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.
بایدن له‌باره‌ى كوژرانى ماهر ئەلعەقال راگه‌یه‌ندراوێكى نووسراوى بڵاوكرده‌وه و تێدا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانى سوپاى ئه‌مریكا و ده‌زگاكانى هه‌واڵگریمان، هێرشێكى ئاسمانى سه‌ركه‌توویان بۆسه‌ر سهردهستهیهكى باڵاى داعش ئه‌نجامداوه".
بایدن جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه كوشتنى سه‌رده‌سته‌ى داعش تواناى ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆن و سه‌رچاوه و پلانى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ى كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: كوشتنی ئه‌لعه‌قال به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تواناكانی داعش له پلان و جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان سنووردار ده‌كات.
بایدن گوتیشى: "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه، هه‌روه‌كو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى كه له مانگى شوبات كرایه سه‌ر سه‌ركرده‌ى داعش، په‌یامێكى ئاشكرا و روون بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه ده‌نێرێ كه هه‌ڕه‌شه له نیشتیمانه‌كه‌مان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له جیهان ده‌كه‌ن".
به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى له فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیى هێزه‌كانى ئه‌مریكا (CENTCOM) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیى بۆسه‌ر دوو سه‌رده‌سته‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له شاره‌دێى جەندریس سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌ب باكووری سووریا ئه‌نجامدراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ماهر عه‌قال كه یه‌كێكه له پێنج سه‌رده‌سته‌ى یه‌كه‌مى داعش و سه‌رۆكى ئه‌و رێكخراوهیە له سووریا، له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه. سهردهستهیهكى دیكه‌ى داعش كه په‌یوه‌ندى نزیكى له‌گه‌ڵ ماهر ئەلعەقال هه‌بووه، به سه‌ختى برینداربووه. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌بچێت، پلانێكى تۆكمه‌ى بۆ دانرا. له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه زیان بە خه‌ڵكى سڤیلى نەگەیشتووە".
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |