ZNA- هەولێر
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند 10 کەسی بە چەک و تەقەمەنییەکی زۆرەوە لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کردووە
وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاندووە ئەو گرووپە دەستبەسەرکراوە تۆڕێکی 10 کەسی بوون کە لە چوارچێوەی چەند گرووپی بچووکدا چالاکیی جۆراوجۆریان کردووە و بە نیازی کردەوەی تێکدەرانە و تەقینەوە و هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئابوورییەکان و گرتنی رێگا و باج وەرگرتن لە هاووڵاتیان بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتدا هاتووە ئەو گروپە چەندین چەکی وەک ئارپیجی، نارنجۆک، تی ئێن تی و تەقەمەنیی دیکەیان لێ گیراوە.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |