ZNA-هەولێر
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دووجار لە تاقیکردنەوەیەکی موشەکی شکستیهێنا، درەنگانی شەوی رابردوو سوپای ئەمریکا بە سەرکەوتویی تاقیکردنەوەیەکی موشەکی ئەنجامدا کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە و لەلایەن کۆمپانیای "لوكهيد مارتن"ەوە بەرهەمهێنراوە.
تاقیکردنەوەی ئەو موشەکە ئەمریکییە لەکاتێکدایە مەترسییەکانی ئەو وڵاتە بەرامبەر توانا سەربازییەکانی چین و روسیا زیاتر بوون، بەجۆرێک واشنتۆن مەترسی ئەوەی هەیە ئەو دوو وڵاتە لە دروستکردنی سیستەمی موشەکی بە خێرایی سەروی دەنگ پێشکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنن.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |