هەولێر : ZNA
کەمخەوی یەکێکە لە کێشە سەردەمییەکان کە زۆر کەس پێوەی دەناڵێنن و ناتوانن چارەسەری بکەن بەهۆی سەرقاڵییانەوە یاخود گرنگی پێنادەن بەبێ ئەوەی بزانن بەو جۆرە خۆیان رووبەڕووی چ مەترسییەك دەکەنەوە. ١. لاوازبونی سیستمی بەرگری و تووشبوونی بەردەوام بە نەخۆشییەکان. ٢. تواناکانی مێشك لاواز دەکات و کەمیان دەکاتەوە. ٣. کێش زیاد دەکات بەهۆی تێكچوونی هۆرمۆنەکان. ٤. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات. ٥. ئازاری سەر و لاسەرئێشە و گیرفانە هەواییەکان زیاتر دەبێت. ٦. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان و نیشانەکانی خەمۆکی زیاتر دەبێت. ٧. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم زیاتر دەبێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad