English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێک لە پاسدارانی پیشووی ئێران لە سووید بە زیندانی هەتاهاتایی حوکم درا
حەمید نووری، تۆەتبارە دەستی لە کوشتاری به کۆمەڵی زیندانیاندا هەبووە
2022-07-14 [01:33 AM]

ZNA – هەولێر


"حەمید نووری"، ئەندامی پیشووی سوپای پاسداران و بەشداری ئیعدامی بە کۆمەڵی زیندانیانی ئێران لە سالی ١٩٨٨ لە دادگایەکی سوید بە زیندانی هەتاهەتایی حوکم درا.

حەمید نووری، یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران بوو. دواتر وەک یاریدەر له یەکێک لە دادگاکانی شۆڕشی ئێراندا کاری کرد و دادگای سوید دەڵێت بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی کەوتوونەتە بەردەست، لە کوشتاری بە کۆمەڵی هەزاران زیندانیی سیاسی لە لایەن دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیەوە، بەشداریی کردووە.

حەمید نووری لە دادگادا گوتبووی بە هیچ شێوەیەک دەستی لەم کوشتارەدا نەبووە. بەڵام دادوەرانی دادگاکە لە پرێس‌کۆنفرانسێکدا رایانگەیاند، ناوبراو بەشداریی لە کوشتاری بە کۆمەڵی هاووڵاتیانیدا کردووە.

زۆربەی ئەو زیندانیانەی لەوساڵەدا ئیعدام کران، پێشتر بە حوکمی کەتر سزا درابوون.

حەمید نووری دووساڵ لەمەوبەر لەلایەن کەس و کاری ئیعدام‌کراوانی ساڵی ١٩٨٨ بانگهێشتی سوید کرا و لە کاتی گەیشتن بە فرۆکەخانه بە حوکمی دادگای ئەم وڵاتە خرایه زیندانەوە.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad