ZNA – هەولێر
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا رایگەیاند، سوپای رووسیا ٣٧ هەزار و ٥٧٠ سەرباز، ٢١٧ فڕۆکە، ١٨٨ هێلیکۆپتەر و هەزار و ٦٤٩ تانکی لەدەستداوە.
بە گوێری هەواڵی ئاژانسی ئەنەدۆڵی تورکیا، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە راگەیهندراوێکیدا زانیاری سەبارەت بە زیانەکانی سوپای رووسیا لە ئۆكراینا لە ٢٤ شوبات-١٣ی تەمووز بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠٠ سەربازی دیکەی رووسیا کوژراون.
لە راگەیهندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سوپای رووسیا تێکڕا ٣٧ هەزار و ٥٧٠ سەربازی کوژراون و ٢١٧ فڕۆکە، ١٨٨ هێلیکۆپتەر و هەزار و ٦٤٩ تانک، سێ هەزار و ٨٣٢ زرێپۆش، ٨٣٩ تۆپهاوێژ، ٢٤٧ مووشەکهاوێژ و ١٠٩ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لەدەستداوە.
هەروەها باس لەوە کراوە کە هێزەکانی رووسیا دوو هەزار و ٧٠٤ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، ١٥ کەشتی و بەلەمی نیمچەخێرا و ٦٧٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لەدەستداوە و ١٥٥ مووشەکیش لەلایەن یەکەی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرایناوە تێکشکێندراون.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ٢٥ی ئاداری رابردوو رایگەیاند، هەزار و ٣٥١ سەربازیان لە ئۆکراینا کوژراون.
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |