ZNA - هەولێر یانەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی یانەیێکی پرێمەرلیگی ڕەتکردەوە و داوای پارەی زیاتر دەکات.
دوای ئەوەی یانەی شاهانە گرێبەستی یاریزان مارکۆ ئەسێنسیۆی نوێ نەکردەوە کە بڕیارە لە هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتایی بێت،
یانەی نیوکاسل گرێبەستێکی 28 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی یانەی ناوبراو کرد بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانیەکە.
بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی مۆندو دیپۆرتیڤۆ یانەی ڕیاڵ گرێبەستەکەی ڕەتکردەوە و داوای 35 ملیۆن دەکات بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە.
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، بۆ وەرزی نوێ یاریزان ئەسێنسیۆ لە پلانەکانی ئەنشلۆتیدا نییە.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |