English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەموو شتێک کۆتایی هات و لیڤا بەرەو بارسا
2022-07-16 [08:21 AM]

ZNA - هەولێر


بەرشەلۆنە لەگەڵ بایرن گەیشتە ڕێککەوتن و لیڤاندۆڤسکی بۆ سێ ساڵ دەبێتە یاریزانی یانە ئیسپانیەکە.

 

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لەسەر چوونی لیڤاندۆڤسکی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.

 

تۆڕەکە ئاشکرایکردووە، لیڤاندۆڤسکی بۆ ماوەی سێ ساڵ و ئەگەری نوێکردنەوەی ساڵێکیتر دەبێتە یاریزانی بەرشەلۆنە و رۆژی یەکشەممە بە فەرمی رادەگەیەنرێت.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، یانە ئەڵمانیەکە بەرامبەر بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ و پێنج ملیۆن یۆرۆش وەک گۆرانکاری رازیبوە کە هێرشبەرە پۆڵەندیەکە بچێتە بەرشەلۆنە.

 

میدیای ئیسپانیا دەڵێت " بەئەگەری زۆرەوە لیڤاندۆڤسکی ئەمڕۆ دەگاتە بەرشەلۆنە، بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدات، دوای ئەوەش لەگەڵ یانەکە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ دەچێتە ئەمریکا، بەڵام هێشتا بەتەواوی پشتڕاستنەکراوەتەوە کە ئەمە روودەدات یان نا."

 

بارسا دوای گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی کاردەکات بۆ ئەوەی هەرچی زووە دەستبەرداری مێمفێس دێپای ببێت، چەند سەرچاوەیەک دەڵێن " لیڤا شوێنی مانەوەی ئەو یاریزانە بەکاردەهێنێت لە شاری بەرشەلۆنە."

 

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، لە ساڵی 2014 بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر لە یانەی بۆرووسیا دۆرتموندەوە چووە یانەی بایرن میونشن، مێژوویەکی گەورەی لە تیپەکەدا تۆمارکرد و لە 253 یارییدا 238 گۆڵی تۆمارکرد، 8 نازناوی بوندێسلیگا، 3 نازناوی جامی ئەڵمانیا، 5 نازناوی جامی ئەڵمانیا، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی مۆندیالی یانەکانی لەگەڵ یانەکە بردووەتەوە.





ئەم هەواڵە 709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad