English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆتین گۆڕانكاری لەكابینەی حكومەتەكەیدا كرد و ژمارەی وەزیرەكانیشی كەمكردەوە
2022-07-16 [08:34 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆکی روسیا بڕیاریدا گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی کابینەی حکومەتەكەیدا بكات، بەمەش وەزیری پیشەسازی و بازرگانی کردە جێگری سەرۆکی حکومەت، هەروەها بەڕێوەبەری دامەزراوەی "روس کۆسمۆس"ی لەپۆستەکەی دورخستەوە.

دوێنێ هەینی 15-7-2022، ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی مەرسومێکی سەرۆکایەتی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا ئەرکێکی نوێی بە دێنیز مانتۆرۆڤ وەزیری پیشەسازی و بازرگانیسپار ئەویش جێگری سەرۆکی حکومەتی روسیایە، لەئەمڕۆ شەممەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها ماڵپەڕەکە ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، هەر بە گوێرەی مەرسومەکە ڤالدیمیر پوتین یۆری بۆریسۆف لە پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ پیشەسازی بەرگری بەخشراوە و پۆستی سەرۆکی دەزگای "روس کۆسمۆس"ی لەبری دیمیتری رۆگۆزین پێسپێردراوە.

هەربەگوێرەی ماڵپەڕی روسیا تودەی، بەگوێرەی مەرسومەکەی سەرۆکایەتی روسیا دیمیتری رۆگۆزین سەرۆکی دامەزراوەی "روس کۆمۆس" لە پۆستەکەی دورخراوەتەوە و لەسەر کار لابراوە.

ماڵپەڕی روسیا تودەی باسی لەوەشکردووە، "لە مەرسومێکی دیکەدا، ڤلادیمیر پوتین گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتدا کردوە، ژمارەی ئەندامانی حکومەتی لە ١١ وەزیر بۆ ١٠ وەزیر کەمکردۆتەوە.

 





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad