ZNA - هەولێر ئەستێرەیێکی یانەی ڕیال مەدرید بەژداری لەیاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشلۆنە ناکات کە بڕیارە لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت.
وا بڕیارە ڕیاڵ مەدرید گەشت بکات بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چەندین یاری بۆ ئامادەکاری وەرزی 2022/23ی لالیگا ئەنجام بدات.
بەڵام ئەستێرە و کاپتنی یانەکە، کەریم بنزیمە ناتوانێت بەژداری بکات بەهۆی ئەو پشوویەی کە ئەنشلۆتی داوە بە یاریزانەکە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، بێنزێما لە 19ی مانگ دەگاتە ویلایەتە یەکگرتووەکان و تەنیا لە سێ ڕاهێنانی پێش یاری بەرشلۆنە بەژدار دەبێت.
کەریم ده توانێت له یاری کۆتایی خووله که دا له بەرامبەر ئه مریکایی لیگی ستارز له شیکاگۆ له ٢ی ئاب دا بگیرێته وه و بەژداری یاریەکە بکات.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |