English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوارچێوەی هەماهەنگیی داوا دەکات دانیشتنی پەرلەمان له‌م هه‌فته‌یه‌ بەڕێوەبچێت
2022-07-16 [10:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە داوا دەکات لەم هەفتەیەدا دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی عێراق بەڕێوەبچێت و داوا لە لایەنە سیاسییەکانی کورد دەکات گفتوگۆکانیان چڕبکەنەوە و لەسەر دیارییکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە رێک بکەون.

لەو راگەیەندراوەی کە لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمار ١٠١ی چوارچێوە بەڕێوەچووە و لە میانیدا تاوتوێی کۆی پێشهاتە سیاسییەکان بەتایبەتی بابەتی پێکهێنانی حکوومەت و هەڵبژاردنی سەرکۆمار کراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگیی بڕیاریداوە. لە دانیشتی کراوە و بەردەوامدا دەبێت بۆ دیاریکردنى سەرۆکوەزیران لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا، بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دیاریی کردووە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگیی داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە کە هەفتەیەدا دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆمار ئەنجام بدات، هاوکات جارێکی دیکە داوای لە لایەنە سیاسییەکانی کورد کردووە گفتوگۆکانیان چڕبکەنەوە بۆ رێککەوتن لەسەر کاندیدى سەرکۆمار یان میکانیزمی هەڵبژاردنی بەر ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەوەش بەئامانجى خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەت.

رەوتی سەدر کە براوەی یەکەمی هەڵبژارنەکانی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان، هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمانیان پێکهێنا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی نه‌توانرا دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار و دواتر راسپاردنی سه‌رۆكوه‌زیران سازبكرێت، مانگی رابردوو سەرجەم ئەندامەکانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەستیان له‌ ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مان كێشایه‌وه‌.

دوای ئەم هەنگاوە، کاندیدە دەرنەچووەکان شوێنی ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکانی رەوتی سەدریان گرتەوە، بەمەش چوارچێوەی هەماهەنگیی بووە گەورەترین فراکسیۆنی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران کە ئەرکی پێکهێنانی حکوومەتی پێدەسپێردرێت.

لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ەوە، وەک لە عێراقدا پۆستی سەرکۆمار لای کورد و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سوننە و سەرۆکوەزیرانیش بۆ شیعە بووە.

 

AA





ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad