ZNA-هەولێر
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی له شاری جه‌دده له وڵاتی سعودیه له‌گه‌ڵ جۆ بایدن كۆبوویه‌وه و رایگه‌یاند، كار ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوانمان، به‌تایبه‌ت له بواری رۆشنبیری و فێركردن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممە 16ی ته‌مووز، له په‌راوێزی لووتكه‌ی جه‌ده بۆ ئاسایش و په‌ره‌پێدان، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و مسته‌فا كازمی كۆ بوونه‌وه و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و به‌غدا، پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی هه‌ردوولا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی، كار ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیجیی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی زانست و رۆشنبیری.
هه‌روه‌ها رای گه‌یاند، سوپاسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م بۆ هاوكاریكردنی عێراق له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |