English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیە: لەماوەیەكی نزیك پڕۆژەی كارەبای عێراق جێ بەجێ دەكەین
2022-07-17 [09:09 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند، رێککەوتنی پەیوەستکردنی کارەبای عێراق بە کەنداوەوە کە لەسەرەتاکانی ئەمساڵ واژۆکراوە و  لەداهاتوویەکی نزیکشدا جێبەجێدەکەن.

 

وەزیری وزەی سعودیە، عەبدولعەزیز بن سەلمان لە كاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند: وڵاتەکەی پەلە دەکات لەجێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامانەی لەبواری وزە لەگەڵ عێراق ئەنجامیانداوە.

وەزیری وزەی سعودیە گوتیشی: ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ عێراق لەچوارچێوەی پلانی دیدگای سعودیەیە بۆ ساڵی ٢٠٣٠ و تیایدا، هەردوو وڵات لەڕووی وزەوە پێکەوە دەبەسترێن و سعودیە دەبێتە خاوەنی گەورەترین پڕۆژەی دابینکەری وزە لە ناوچەکەدا.

ئەوە لە کاتێکدایە، شاندێکی باڵای عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی لە سعودیە بەشداریکرد لە لوتکەى ئاسایش و پەرەپێدانی کەنداو بە ئامادەبوونی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا كرد.

 

 





ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad