English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد بن سەلمان: ناتوانین بەرهەمهێنانی رۆژانە لە 13 ملیۆن بەرمیل زیاتر بکەین
2022-07-17 [07:32 AM]

ZNA:هەولێر


محەمەد بن سەلمان شازادی جێنشینی سعودیە رایگەیاند، بنیاتنانی سیاسەتی ناواقیعی بۆ سەرچاوەکانی وزە، رێژەی هەڵاوسان لە ساڵانی داهاتوو بەرزدەکاتەوە.

جەختیشی له‌وه‌ کردەوە، گرنگە لە دوو دەیەی داهاتوودا، وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و گازدا بکرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە، ناتوانن رۆژانە لە 13 ملیۆن بەرمیل نەوت زیاتر بەرهەم بهێنن.

لە نووسراوێکدا دوای لوتکەی جەددە، محەمەد بن سەلمان جەختی لە گەشەی ئابووری جیهان کردووەتەوە، کە پەیوەندییەکی راستەوخۆی بە بەکارهێنانی سەرجەم سەچاوە بەردەستەکانی وزە لە سەرتاسەری جیهان هەیە، بە وزە هایدرۆکاربۆنییەکانیشەوە.

سەرەڕای ئەوەی جیهان ئێستا هەوڵدەدا دەردانی گازە هادرۆکاربۆنییەکان تاوەکو 2050 بۆ سفر دابەزێنێت.

محەمەد بن سەلمان دەڵێت، لە سۆنگەی پەرۆشیان بۆ پێویستییەکانی وڵاتان و بەدیهێنانی دیدگای سعودیە، ناتوانن لە رۆژانە لە 13 ملیۆن بەرمیل نەوت زیاتر بەرهەم بهێنن.





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad