ZNA - هەولێر
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ھێزە ئەمنییەكان لەچەند ئۆپەراسیۆنێكی جیاوازدا لەسێ پارێزگای ئەنبار، كەركووك و سەڵاحەددین 26 چەكدار و ئەندامی داعش دەستگیركراون. بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لە پارێزگای ئەنبار ھێزە ئەمنییەكان توانیویانە 12 چەكداری داعش دەستگیر بكەن.
ئەم چەکدارانەی داعش لە بە ئامانجكردنی خەڵكی سڤیل و ھێزە ئەمنییەكان دەستیان ھەبووە.
ھەروەھا لە پارێزگای كەركووك باندێكی 7 كەسی لە ئەندامانی داعش كە ھاوكاری لوجستیكیان گەیاندووەتە ئەو رێكخراوە، دەستگیر كراون.
لە هەڵـمەتێکی دیكەشدا لە پارێزگای سەڵاحەددین، 7 چەكداری دیكە دەستگیركران.
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |