ZNA – هەولێر
نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن Minions کە بەناوی Minions The Rise Of Gruیە، داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 1 تەممووز بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 2016 ملیۆن و 859 هەزار دۆلارە. داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی ئەمریکا 123 ملیۆن و 87 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 93 ملیۆن و 772 هەزار دۆلارە. فیلمەکە لە دەرهێنانی کایل پالدایە و ژمارەیەک ئەکتەر بە دەنگ رۆڵی کارەکتەرکان دەگێڕن، لەوانە جان کلۆن ڤان دام. نمایشکردنی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا، لە 16 حوزەیرانەوە دەستیپێکرد.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad