ZNA – هەولێر
فیلمی درامایی Thor: Love And Thunder لە سینەماکانی ئەمریکا و جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە ماوەی سێ رۆژدا لە سینەماکاندا نمایشکرا، داهاتی 150 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە، ئەمەش بە دەستپێکێکی بەهیز بۆ فیلمەکە دەژمێردرێت. ئەم بەرهەمە دەبێتە دووەم بەشی زنجیرە فیلمی سینەمایی Thor و گۆڕانکاری لەم بەش نوێیە کراوە. بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی Thor: Ragnarok لە 2017 بڵاوکرایەوە و تایکا وایتیتی کاری دەرهێنانی بۆ کردبوو و کریس هیمسوورس و ناتلای پۆرتمان رۆڵی سەرەکیان تێدا گێڕاوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad