ZNA – هەولێر
جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی ئۆکرانی رایگەیاندووە، بڕێک لە زێڕی یەدەگی وڵاتەکەیان دەفرۆشن و ئەو بڕە زێڕەی دەیفرۆشن بۆ ئەوەیە هاوردەکاران بتوانن کاڵای وڵاتەکەیانی پێ بکڕن.
ماڵپەڕی ئێرث نیوز، بڵاویکردەوە، کاترینا رۆزۆکۆڤا جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی ئۆکرانی ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ململانێ سەربازییەکانەوە لە ٢٤ی مانگی ڕابردوو، بانکەکە بە بڕی ١٢.٤ ملیار دۆلار زێڕی یەدەگی وڵاتەکەی فرۆشتووە، دەشلێت، کە ئەم بڕە زۆرە زێڕەیان لە پێناو پاڵپشتی دراوی ئۆکرانیا نەفرۆشتووە.
ئەوەش لە کاتێدایە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە، جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکردووە و جەنگەکەش کاریگەریی کردووەتە سەر ئابووری جیهان و بەهۆیەوە نرخی هەریەک لە نەوت و غاز و زێڕ ناجێگیرە.
جەنگەکەش سەرەڕای زیانە ئابوورییەکان بۆ جیهان، بووەتە هۆکاری کوشتنی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی و سەربازی و زیانی ماددی زۆر بەر ئەو ناوچانە کەوتووە کە روسیا هێرشیکردوونەتە سەر، کە زۆرینەیان ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانن.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |