English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Elvis لە سینەکاندا
2022-07-06 [09:53 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی Elvis لەبارەی گۆرانیبێژی ئەمریکی ئیلیڤیس پریسلی، لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە 24 حوزەیران لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی 129 ملیۆن و 943 ههەزار دۆلاری ئەمریکییە.

Elvis  تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا 83 ملیۆن و 443 هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 46 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئۆسترالی باز لۆرمانە و یەکەم نمایشی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بووە لە شاری کانی فەرەنسا.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە پەیوەندی نێوان پریسلی و پارکەر دەکات کە توانی ئەو هونەرمەندە بدۆزێتەوە و بە دنیای بناسینێت.

تۆم هانکس، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی پارەکەر دەگێڕێت، بەمەش یەکەم رۆڵی ئەو ئەکتەرەیە لە مێژووی کارکردنیدا لە سینەما کە وەک وێنەیەکی باش پیشان نادات و کەسێکی خۆشەویست نابێت لەلای بینەر.
 





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad