ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی "واحد تانى" کە ئەحمەد حیلمی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێرێت، بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات، بەڵام لەم هەفتەیەدا داهتی کەمی بەدەستهێنا. داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە شەوی جەژن قورباندا تەنیا نۆ هەزار و 387 جونەیهە و کۆی داهاتی لە جەژنی رەمەزانەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووتە 93 ملیۆن و 530هەزار جونەیهی میسری. لەم بەرهەمە سینەماییەدا ئەحمەد حیلمی، روبی، نەسرین ئەمین، سەید رەجەب رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و محەممەد شاکر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە. ئەم بەرهەمە نوێیەی ئەحمەد حیلمی، لە دوای سێ ساڵ دابڕان لە سینەما دێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad