English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی بەشی نوێی Jurassic World لە سعودیا
2022-07-13 [11:14 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی Jurassic World Dominion بەردەوامە لە نمایشکردن لە سینەماکانی جیهاندا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 10 حوزەیران نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکانی سعودیا دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا لە 10 هەزار هۆڵی سینەمایی نمایشکرا، لەوانە لە سینەماکانی مەکسیک، کۆریا، بەڕازیل، ئیتاڵیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا.

"Jurassic World Dominion"سەشەم بەرهەمی کۆمپانیای یونیڤێرساڵە لەبارەی دایناسۆرەکان.

داهاتی یەکەم هەفتەی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی جیهاندا 398 ملیۆن و 121هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی فیلمەکە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 143 ملیۆن و 370 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 245 ملیۆن و 750 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە وادەی بڵاوکردنەوەی خۆی دواکەوت، لە دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەوە.





ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad