ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی ئەنیمەیشنی The Bad Guys کە بەرهەمەی کۆمپانیای یونیڤێرساڵە، داهاتی بۆ میدیاکان لە سینەماکانی جیهاندا ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 22 نیسانی رابردوو لە سینەماکاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 245 ملیۆن دۆلارە. چیرۆکی ئەم بەرهەمە باس لە دزینە ئەفسانەییەکان دەکات و چەند کەسێک بەهۆی دزینەوە دەستگیر دەکرێن، بەڵام ئەوان بۆ ئەوەی زیندانی نەکرێن، ترسناکترین فێلەکانیان بەکاردێنن. لەم بەرهەمەدا سام رۆکویل، ئەنتۆنی رامۆس، مارک مارۆن و لیلی سینگ رۆڵی کارەکتەرەکان بە دەنگ دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad