English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌
2022-07-18 [02:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


شه‌پۆلێكی به‌هێزی گه‌رما روو له‌ عێراق ده‌كات و لە هەشت پارێزگای ناوەڕاست و باشوور، پلەی گەرما 50 پلە تێدەپەڕێنێ.

دەستەی كەشناسی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 18/7/2022، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، پێشبینی دەكرێت، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ لە هەشت پارێزگا، پلەی گەرمی 50 پله‌ تۆمار ده‌كات، ئكه‌ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌.

دەستەكە راشیگەیاند: "ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەرم دەبێت، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی هەرێمی كوردستان له‌نیوان 43 تا 45 پله‌ دەبێت، هاوكات پلەی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی ناوەڕاست و باشوور زیاتر بەرز دەبێتەوە، كە له‌ پارێزگاكانی (كەربەلا ، واست، نەجەف، قادسیە، میسان، ناسریە، موسەننا و بەسرە) پلەی گەرمی نیوەی كوڵاون تۆمار دەكەن و له‌ هه‌ندێك شوێن 50 پله‌ تێ ده‌په‌ڕێت.





ئەم هەواڵە 634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad