English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر بۆ مالیکی: بە هیچ جۆرێک ناکرێت بگەڕێیتەوە و سەرکردایەتیی عێراق بکەیت
2022-07-18 [03:43 AM]

ZNA- ھەولێر


رێبەری رەوتی سەدر وەڵامی تووندی ئەو تۆمارە دەنگییە دەداتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان "بەناوی مالیکییەوە بڵاوبووەتەوە" و داوا لە مالیکی دەکات، دەست لە کاری سیاسی هەڵگرێت و خۆی بداتە دەست یاسا و پێیوایە کە "بە هیچ جۆرێک ناکرێت [مالیکی] بگەڕێتەوە و سەرکردایەتیی عێراق بکات و وڵاتەکە وێران بکات."

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر وەڵامی ئەو تۆمارە دەنگییە دەداتەوە کە "بەناوی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە" و دەڵێت، "هەڕەشەکانی مالیکی بە منەوە نەوەستاوە و هێزە عێراقییەکانی بە بێدەسەڵات و حەشدی شەعبی بە ترسنۆک تۆمەتبار کردووە."

هەر لەبارەی تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکە، موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوە کردووە، "مالیکی دوای ئەو بیرە خراپەی بە هیچ جۆرێک ناکرێت بگەڕێتەوە و سەرکردایەتیی عێراق بکات و وڵاتەکە وێران بکات و گەلەکەی لەنێو ببات."

سەدر ئامۆژگاریی مالیکی دەکات، "دەست لە کاری سیاسی هەڵگرێت و خۆی بداتە دەست یاسا." رێبەری رەوتی سەدر سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیوە و دەڵێت، "بەلامەوە جێگەی سەرسوڕمانە لە حیزبی دەعوەوە هەڕەشەم لێبکرێت، کە سەر بە ئال سەدرە."

 

 





ئەم هەواڵە 1018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad