ZNA - هەولێر
حزبوڵڵای لوبنانی، دەستپێكردنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل بە خیانەت ناودەبات.
شێخ نەبیل قائوك، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی حزبوڵڵای لوبنان، رایگەیاند، بڕیاری سعوودیە بۆ رێگەدان بە فڕینی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لە ئاسمانی وڵاتەکەیدا، هەنگاوێکی ئیستفزازی دژی موسڵمانان و خیانەتە بەرامبەر ئومەی ئیسلامی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاتێك رژێمی سعوودیه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی و سه‌ربازی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات، ده‌بێته هاوبه‌شێك له ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا و لوبنان و فه‌له‌ستین.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |