English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو چەرەساتەی تەمەن زیاد دەکات
رێکلام
2022-07-17 [02:39 AM]

ZNA: هەولێر


چەرەسات یەکێک لەو خۆراکانەیە کە هەمووان حەزیان لە خواردنیەتی. ئەم جۆرە خواردنانە جگە لە تام و بۆنێکی خۆش چەندین سوودی گرنگیشیان بۆ تەندروستی هەیە بۆ نموونە تەندروستی دڵ، کەمکردنەوەی کۆستڕۆڵ و کەمکردنەوەی ورووژانی جەستە. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ٤ـی ئاگۆستدا ئەنجام دراوە ئەگەر ئێوە 5 رۆژ لە هەفتەدا بە ئەندازەی بەری دەست گوێز بخۆن، تەمەنتان درێژ دەبێت. ئەو کەسانەی گوێز دەخۆن بەنیسبەت کەسانی دیکە 14٪ کەمتر مەترسیی مەردنیان لەسەرە و ٢٥٪ کەمتر لەگەڵ نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار رووبەڕوو دەبنەوە. خواردنی گوێز تەنانەت لە قەبارەیەکی کەمیشدا سوودێکی یەکجار زۆری بۆ تەندروستی هەیە. زانکۆی هاروارد لە توێژینەوەیەکدا بەو دەرئەنجامە گەیشتووە کە ئەگەر تەنها هەفتەی دوو بۆ چوار جار گوێز بخۆن دیسانیش دەتوانن سوودێکی زۆر بر جەستەتان بگەیێنن. گوێز پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و مەوادی خۆراکیی بەسوود. تویژینەوەکانی زانکۆی هاروارد دەریخستووە گوێز دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، مەگنسیۆم، ترشی چەوریی ئۆمێگا 3 کە بۆ تەندروستیی ریخۆڵە و دابەزینی کێش زۆر گرنگن و هەروەها مەترسیی شێرپەنجەش بە بڕێکی زۆر کەم دەکەنەوە.





ئەم هەواڵە 2014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad