English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی نەخواردنی سەوزەوات
2022-07-18 [10:15 AM]

ZNA : هەولێر


سەوزەوات یەکێک لەو خۆراکانەیە کە سوودێکی یەکجار زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ئەم بابەتە هەر لە کۆنەوە جێی سەرنجی مرۆڤ بووە، بەڵام بەم حاڵەوە لە سیستمی خۆراکی زۆربەماندا جێگەی ئەم مادە خۆراکییە بەسوودە بەتاڵە. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لە زیانەکانی نەخواردنی سەوزە ئاشنا دەبین. ماندوویەتیی بەردەوام: کەمبوونی فۆلات هۆکارە بۆ ماندوویەتی و کەم‌خوێنی. سەوزەواتەکان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ دابینکردنی ئەم ڤیتامینە. ماندوویەتی بەردەوام هەندێک جار نیشانەی کەم‌خەویە بەڵام هەندێک جاریش نەخواردنی سەوزەوات دەتوانێ هۆکاری ئەم کێشەیە بێت. ماوەی نەخۆشییەکان درێژ دەبنەوە: ئەگەر جەستە بە رادەی پێویست ڤیتامین و مەوادی خۆراکی بەسوودی پێنەگات، رێژەی ئەو رادیکاڵە ئازادانەی لەدژی ڤایرۆسەکان چالاکی دەکەن کەم دەبنەوە. کەوابوو هەوڵ بدەن هەمیشە سەرچاوەیەکی باش بۆ دابینکردنی ڤیتامین C لە سیستمی خۆراکەکەتاندا هەبێت. سەوزەواتەکان باشترین سەرچاوەی جۆرەکانی ڤیتامینن. بیرگەی مێشک لاواز دەبێت: فەرامۆشی بۆ هەمووان و لە هەر تەمەنێکدا روو دەدات بەڵام ئەگەر خێرایی لەناوچوونی زانیارییەکانی ناو مێشکتان زۆرە، بە ئەگەری زۆر مەوادی خۆراکی بە رادەی پێویست لە جەستەدا بوونیان نییە. گێزەر، برۆکلی و تەماتە سەرچاوەیەکی باشن بۆ ئەم مەوادە بەسوودە کە مێشک بەهێز دەکەن. دڵەڕاوکێ: سترێس و دڵەڕاوکێ بەشێکە لە ژیانی ئێمە بەڵام هەندێک جار پێوەندی بە جەستەمانەوە هەیە. ورووژانی جەستە دەتوانێ رێگە بۆ سترێس خۆش بکات، بۆ رێگری کردن لەم کێشەیە خواردنی سەوزەوات زۆر بەسوودە چونکە بەرگیری لە ورووژانی جەستە دەکات. ئێشی ماسولکە: ئەو میوە و سەوزەواتانەی دەوڵەمەندن بە پوتاسیۆم دەتوانن رێگری لە ئێشی ماسولکەکان بکەن؛ بەتایبەت ئەگەر وەرزش دەکەن و لە وەرزی هاویندا زیاتر لە دەرەوەی ماڵن، مۆزێک ٤٢٢ میلی‌گرام پوتاسیۆمی هەیە.





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad