English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند هۆکاری نهێنی کە رێگری لە مناڵبوون دەکات
2022-07-18 [02:40 AM]

هەولير : ZNA


مناڵبوون یەکێک لە ئاواتەکانی هەر خێزانێکە، بەڵام هەندێک جار ئەم ئاواتە نایەتە دی. هۆکارەکانی ئەم کێشەیە یەکجار زۆرن؛ هەر لەو هۆکارانەی کە پەیوەندیان بە جینەتیکی مرۆڤەوە هەیە هەتا لایف ستال و شتی لەم چەشنە. لەدرێژەدا بەشێک لەو هۆکارە نهینیانە کە رێگری لە دووگیانبوونی ئافرەتان دەکەن دەخەینە روو. خواردنی لەڕادەبەدەری چەوریی ترانس: خواردنی چەوریی ترانس کە لە پیتزا، جبز و خۆراکە سوورکراوەکاندا هەیە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر پرۆسەی دووگیانبوون هەیە، بەو واتایەی کە بەرگیری لە هێلکەنانەوە لە هێلکەداندا دەکات. کەوابوو بۆ دابینکردنی وزەی جەستە هەوڵ بدەن لەجیاتی چەوری کاربۆهیدرات بەکار بێنن. وەرزشکردنی لەڕادەبەدەر: وەرزش کردن تا ئاستێکی دیاریکراو بەسوودە بۆ پرۆسەی دووگیانبوون بەڵام وەرزشکردنی لەڕادەبەدەر هاوسەنگیی وزە تێک دەدات و کاریگەریی نەرێنی لەسەر سووڕی زاوزێ هەیە. دڵەڕاوکێی پیاوان: بەپێی توێژینەوەکان توانای زاوزێی پیاوان بە رادەیەکی بەرچاو لەژێر کاریگەری چەند هۆکاری سترێس‌هێنەر دایە بۆ نموونە: کار و پیشە، خێزان و ژیانی کۆمەڵایەتی. ئەگەر پیاو نەتوانێ ئەم هۆکارانە کۆنتڕۆڵ بکات ئەگەر هەیە تووشی نەزۆکی بێت. بەکارهێنانی لۆبریکانتێکی نەگونجاو: بۆ بەرزکردنەوەی ئەگەر مناڵبوون، دەبێ لۆبریکانتێکی گونجاو بەکار بێنن. هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە چەندین لۆبریکانت هەن کە توانایی زاوزێی پیاوان زیاد دەکەن. هەندێک لەوان ئاستی PHـەکەیان لە نێوان 7.2 بۆ 8 دایە و ئەمەش کەشێکی گونجاو بۆ چالاکی دەزگای زاوزێ بەدی دێنێت.





ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad